بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەوڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق لەو بەیاننامەیەدا خۆلبواردن لە توندوتیژی بە تایبەت دوای هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی بە پێویست زانی و لە سەر ئاشتی خوارانە بوونی خۆپیشاندان پێی داگرت.
ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕێگر دەبێت بە بەردەم دەستوەردانی پارت و یان ڕەوتەکان لە پێکهاتنی دەوڵەتی تازەدا ، وتیشی: ماوەی گەڕانەوەی کەسانی گەندەڵ بۆ سەر دەستەڵات نادات.
بەیاننامەکەی موقتەدا سەدر لە کاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە نامەی لەکارکشانەوەی خۆی ادەستی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کرد.
عادڵ عەبدولمەهدی دوای ئەوەی کە نامەی لەکارکشانەوەی خۆِ بە شێوەی فەرمیانە ڕادەستی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کرد، لە وتاردانێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتی: لە وەڵامی بەیاننامەکەی مەرجەعییەتی باڵای عێراق و بە پێی ئەو هەل و مەرجە دژوارەی کە وڵات لەگەڵی دا بەرەوڕووە لە پلەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کشاوەتەوە.
..........
340